Accessibility links

سوپای ئیسڕائیل دەڵێت تەرمی بارمتەیەکی دیکەی لە غەززە دۆزیوەتەوە


ڕۆژی شەممە سوپای ئیسڕائیل وتی هێزەکانی لە کەرتی غەززە تەرمی ڕۆن بنیامینییان دۆزیوەتەوە، کە لە نێو ئەو 252 کەسەدا بووە کە چەکدارانی حەماس لە هێرشەکەی 7 ی مانگی 10 دا بۆ سەر ئیسڕائیل بە بارمتە گرتنی، هەر ئەو هێرشەی حەماسیش بوو بووە هۆی هەڵگیرسانی جەنگەکە لە غەززەدا.

وتەبێژی باڵای سوپای ئیسڕائیل دانیێڵ هاگاری لە زاری زانیارییە هەواڵگرییەکانەوە وتی بنیامین لەگەڵ تەرمی سێ بارمتەی دیکەدا دۆزراوەتەوە کە ڕۆژی هەینی گەڕاندنەوەیان ڕاگەیەندرا، سوپای ئیسڕائیل وتی هەر چوار بارمتەکە لە 7 ی مانگی 10 دا کوژراون.

لە 7 ی مانگی 10 ی ساڵی ڕابردوودا چەکدارانی حەماس هێرشییان کردە سەر باشووری ئیسڕائیل و بەپێی بەرپرسانی ئیسڕائیل 1200 کەسییان کوشتووە کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون. هەروەها نزیکەی 250 کەسیشییان بە بارمتە گرت، ئیسڕائیلیش لە وەڵامدا هەڵمەتێکی سەربازیی لە کەرتی غەززە دەستپێکرد و ڕایگەیاند ئامانج لێی لە ناوبردنی چەکدارانی حەماسە لە غەززەدا.

بەرپرسانی تەندروستی غەززەش دەڵێن بەهۆی هێرشەکانی ئیسڕائیلەوە زیاتر لە 35,000 فەلەستینی کوژراون، دەشڵێن زۆربەی کوژراوەکان ژن و منداڵ بوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG