Accessibility links

ئیسڕائیل: ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سعودیە پڕۆسەیەکی درێژخایەن دەبێت


وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل یائیر لاپید
وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل یائیر لاپید

وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل یائیر لاپید ڕایگەیاند گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سعودیەدا " پڕۆسەیەکی درێژخایەن و بە وریاییەوە دەبێت." بەڵام ئیسڕائیل باوەڕی وایە ئەوە ڕوودەدات.

ئیسڕائیل ئاماژەی بەوداوە هیوادارە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعودیەشدا ئاسایی بکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە ساڵی 2020 دا بە سەرپەرشتی ئەمەریکا پەیوەندییەکانی لەگەڵ چوار وڵاتی موسوڵماندا ئاساییکردەوە.

سعودیە مەرجی هەیە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسڕائیلدا، مەرجەکەشی ئەوەیە فەڵەستین ببێتە خاوەن وڵاتی خۆی.

لاپید بە ڕادیۆی سوپای ئیسڕائیلی وت ئەگەر ڕێکەوتنێک بکرێت ئەوا لە ناکاو نابێت وەکو ڕێکەوتنەکانی پێشوو، لەوانەش ڕێکەوتنەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیماڕات و بەحرەیندا.

لاپید وتی " بەوشێوەیە نابێت بەیانییەک لە خەو هەستین و سوپڕایسێک ببینین. بەڵکو پڕۆسەیەکی درێژخایەن دەبێت و هەردوولا وریا دەبن تیایدا. لەڕووی ئاسایشەوە ئەمە بەرژەوەندیی تێدایە بۆ هەردوو وڵاتەکە."

وتیشی " پڕۆسەیەکی خاوی وردەکاری بچووک " دەبێت، بەڵام وتی باوەڕی وایە دەکرێت بگەین بەو ڕێکەوتنە.

لاپید وتی " لەگەڵ ئەمەریکییەکاندا لەسەر ئەمە کاردەکەین، لەگەڵ هەندێک لە هاوڕێکانمان لە کەنداو لەسەر ئەمە کاردەکەین، بێگومان میسڕ ڕۆڵێکی گرنگیی هەیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG