Accessibility links

ناتانیاهو داوا لە پوتن دەکات ئێران لە سوریادا دەربکات


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن

بەرپرسێکی ئیسڕائیل وتی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو بە ڕوسیای ڕاگەیاندووە کە ئیسڕائیل بەنیاز نیە هەڕەشە لە فەرمانڕەوایی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد بکات و داوای لە مۆسکۆ کردووە هێزەکانی ئێران لە سوریا دەربکات.

بەرپرسەکە لە زاری ناتانیاهووەوە بڵاویکردەوە لە میانەی کۆبوونەوەکەیاندا لە مۆسکۆ ناتانیاهو وتویەتی " ڕێوشوێن دژی ڕژێمی ئەسەد ناگرینە بەر و پێویستە لەسەرتان ئێرانیەکان دەربکەن."

بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی ڕوسیا بەجددی کار بۆ ئەوە دەکات هێزەکانی ئێران لەو ناوچە سورییانەی کە نزیکن لە بەرزاییەکانی گۆلانەوە دووربخاتەوە و پێشنیاری ئەوەی کردووە کە لە دووری 80 کیلۆمەترەوە بمێننەوە بەڵام ئەوە داواکەی ئیسڕائیل جێبەجێ ناکات کە دەیەوێت بەتەواوەتی ئێران لە سوریادا بکشێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە بنیامین ناتانیاهو وتی ئیسڕائیل وەڵامی هەر هەوڵێک دەداتەوە کە پێشێلی سنوورەکانی بکات ئاسمانی یان وشکانی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG