Accessibility links

پەرلەمانی ئیسڕائیل کۆتایی بە دەسەڵاتی نەتانیاهو هێنا


نەفتاڵی بێنێت و بنیامین نەتانیاهو
نەفتاڵی بێنێت و بنیامین نەتانیاهو

پەرلەمانی ئیسڕائیل بە 60 دەنگ بەرامبەر 59 دەنگ لە بەرژەوەندی حکومەتی نوێی ئیسڕائیل دەنگیدا، بەمەش کۆتایی هێنا بە سەرۆکایەتیەکەی بنیامین نەتانیاهو کە 12 ساڵ بەردەوام بوو.

نەفتاڵی بێنێتی نەتەوەپەرست سەرۆکایەتی حکومەتی نوێی ئیسڕائیل دەگرێتەدەست و شوێن نەتانیاهو دەگرێتەوە، دواتر دوای دوو ساڵ یائیر لاپید بە هەمان شێوە بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێتە سەرۆک وەزیری وڵاتەکە.

ئەم دەنگدانەی پەرلەمانی ئیسڕائیل دوای ئەوە هات لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکە یائیر لاپید بە سەرۆکی وڵاتەکەی ڕاگەیاند بە سەرکەوتوویی حکومەتی نوێی ئیسڕائیلی پێکهێناوە کە سەرجەم حیزبە سیاسییە جیاوازەکانی ناو ئیسڕائیل لەخۆدەگرێت.

بەر لەوەی بێنێت سوێندی یاسایی بخوات، نەتانیاهو وتی " ئەگەر چارەنووسمان ئەوە بێت ببینە ئۆپۆزسیۆن، ئەوا بە سەربەرزییەوە دەبینە ئۆپۆزسیۆن تاوەکو دەسەڵات دەگرینەوەدەست."

وتیشی " زووتر لەوەی خەڵک بیری لێدەکاتەوە."

لەلای خۆیەوە بێنێت سوپاسی سەرۆک وەزیری پێشوو بنیامین نەتانیاهوی کرد لەسەر " ئەو خزمەتە دورودرێژە پڕ دەستکەوتەی بۆ دەوڵەتی ئیسڕائیلی کردووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG