پلانی سه‌رۆک ترامپ بۆ ئاشتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له 28ی مانگی 1ی زاینی ئه‌مساڵ ئاشکرا کرا، که پێش بینی ده‌کات ئیسڕایل ناوچه سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌ریمی داگیرکراو بپارێزێت شوێنێک فه‌له‌ستینیه‌کان به ولاتی خۆیانی ده‌زانن. به‌ڵام فه‌له‌ستینییه‌کان به به‌شی خۆیان ئه‌و پلانه‌یان په‌سند نه‌کردووه.
له ده‌مێکدا وه‌زیری به‌رگری ئیسڕایل نافتالی بێنێت و نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته‌کانی دیکه‌ی ئیسڕایل به جیدی داوای ده‌نگدانێکی ده‌ستبه‌جێی کابینه له سه‌ر ده‌سه‌لات له نێو که‌ناری رۆژئاوادا ده‌که‌ن، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا دێڤید فریدمه‌ن هاته نێو ئه‌و بابه‌ته و گوتی که ئیسڕایل وابه‌سته‌یه به ئه‌وه‌ی که ڕه‌وتی نه‌خشه‌دیاریکردن له لایه‌ن کومیته‌یه‌کی هاوبه‌شی ئیسڕایل- ئه‌مه‌ریکاییه‌وه ته‌واو بکرێت. هه‌ر چه‌شنه کردارێکی یه‌ک لایه‌نه و پێش ته‌واو بوونی ڕه‌وتی کاری کومیته‌که ئه‌وه زیان به پلانه‌که و به فه‌رمی ناسینی ئه‌مه‌ریکا ده‌گه‌یه‌نێت.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له ده‌مێکدا له ناوه‌ندی ئورشه‌لیم بۆ کاره‌کانی گشتی له واشنگتن قسه‌ی ده‌کرد گوتی، "ڕه‌وتی دیاری کردنی نه‌خشه وێناچێت پێش 2ی مانگی مارس به کۆتایی بێت."
زۆربه‌ی وڵاتان ئوردوگاکانی ئیسڕایل له سه‌ر ئه‌و خاکه‌ی له ساڵی 1967ی زاینی دا گرتی به پێشێلکردنی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌زانن. هه‌روه‌ها فه‌له‌ستینییه‌کان ده‌ڵێن ئوردوگاکان ده‌وڵه‌تێكی داهاتوو مسۆگه‌ر ناکه‌ن.
نابیل ئه‌بوو ڕاده‌ینا، گوته‌بێژ بۆ سه‌رۆک فه‌له‌ستینی مه‌حمود عه‌باسگوتی، "ته‌نیا شتێک که ده‌توانین په‌سندی بکه‌ن ئه‌وه‌یه که نه‌خشه‌ی فه‌له‌ستینی به گوێره‌ی سنووره‌کانی 1976ه.