ده‌وری 1،000 جوله‌که له نێو شاره‌که دان که 200،000 فه‌له‌ستینی له ده‌وریان ده‌ژین، و هه‌ر دووک لا شاره‌که‌یان پێ شوێنێکی پیرۆزه.
وه‌زیری نوێی به‌رگری ئیسڕایل، نه‌فاتالی بێنێت، په‌سندکردنی خۆی بۆ دراوسێیکی نوێی جوڵه‌که ده‌ربری که له نزیک بازاری کۆنی شاره‌که دروست بکرێت و ژماره‌ی جوله‌که‌کان له شاری هێبرۆن دوو هێنده زیاتر ده‌کات.
ڕاگه‌یاندنه‌که گوتی که خانووه‌کانی بازاره‌که ویران ده‌کرێن و جێگای ئه‌وان دوکانی نوێی لی درووست ده‌که‌ن. ئه‌و فه‌لستینیانه‌ی خاوه‌نی فرۆشگاکانی یه‌که‌م قاتی بازاره‌که‌ن ئه‌وه فرۆشگای نوێیان بۆ دابین ده‌کرێت.
جووله‌که توندڕه‌وه‌کان پێشوازیان له ئه‌و هه‌نگاوه کرد. کومیته‌ی جووله‌که‌ی هێبرۆن ئه‌وه‌ی به کردارێکی میژوویی داد زانی، و ده‌لێت ئه‌و بازاره له وه‌تا سه‌ره‌تای چه‌رخی نۆزده‌هه‌مه‌وه هی جووله‌که‌کان بووه.
به‌ڵام فه‌له‌ستینییه‌کان به توندی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئیسڕایلیان مه‌حکوم کرد. به‌رپرسی ده‌سته‌ی وتووێژی فه‌له‌ستینی سائێب عه‌رێقات لۆمه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی خسته سه‌ر ئه‌مه‌ریکا، و ده‌ڵێت ئه‌وه "یه‌که‌م ئاکامی ڕاسته‌قینه‌ی بڕیاری ئه‌مه‌ریکا بۆ به‌ڕه‌وا زانینی داگیرکارییه."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا حه‌وتووی رابردوو ڕایگه‌یاند که ئوردوگاکانی جوله‌که له که‌ناری ڕۆژئاوا به پێی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی ناقانونی نیه. ئه‌وه گۆڕانێکی گه‌وره له ڕێبازی ئه‌مه‌ریکا دایه، و به پێچه‌وانه‌ی ڕوانگه‌ی به‌شی هه‌ره زۆری کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه.
عه‌رێقات گوتی: "لێدوانه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌یه، بێ بایخ و هیچ نین. ئه‌وه دوورکه‌وتنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تڕا‌مپ له چوارچێوه‌کانی یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییه. و کاتێک له چوارچێوه‌کانی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی دوورکه‌وتێوه، ئه‌وه چوارچێوه‌کانی هه‌رج و مه‌رج، تێرۆریزم، توندڕه‌وی، توند و تیژی و گه‌نده‌ڵی ئاواڵا ده‌که‌ی."
شاری هێبرون ده‌مێکه بۆته گۆڕه‌پانی پیکدادانی نێوان ئیسرایلی و فه‌له‌ستینیه‌کان. له 1994، جووله‌کێکی له دایک بووی ئه‌مه‌ریکا له نێو مزگه‌وتێک ده‌سترێژی له خه‌ڵک کرد و 29 فه‌له‌ستینی کشت. له1929، فه‌له‌ستینیه‌کان زیاتر له 60 جووله‌که‌یان له هێبرۆن کوشت.