Accessibility links

فەلەستینیەکان ڕەخنە لە بەشداری ئەمەریکا لە بۆنەی شوێنێکی مێژوویی ئیسڕایل دەگرن


ئەو جادەیە بەشێک لە شاری داڤیدە، واتا شوێنێکی دێرینی جیگای سەرنجە و خەڵک سەردانی دەکات

نێردراوانی ئەمەریکا یەکشەمە لە بۆنەی ناوەندێکی کۆنی جولەکەکان لە ئورشەلیمی خۆرهەڵات بەشداریان کرد واتا بۆ ئەو بەشانەی شار دەربڕی کە فەلەستینییەکان خوازیارن وەک وڵاتی داهاتووی خۆیان بن.

فەلەستینیەکان ئامادەبوونی ئەمەریکا لە ئەو بۆنەیان بە کردارێکی نەیارانە زانی. ئەوان پێیان وایە ئەو پڕۆژەیە و چالاکییەکان بۆ دامەزراندنی ئۆردوگاکان بۆ ئەوەیە ئیسرایل دەست بە سەر ئەو ناوچانەدا بگرێت کە لە شەری ١٩٦٧ دا گرتوونی.

دوو ڕاوێژکاری باڵای تڕامپ بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست- جەیسن گرین بڵات و باڵیۆز بۆ ئیسڕایل دێڤید فریدمەن- لە بۆنەی جادەیەکی هەڵکەندراودا ئامادە بوون کە دێرینەناسانی ئیسڕایل دەڵێن جولەکەکان دوو هەزار ساڵ پێش بە ئەو جادەیەدا چوونە ئورشەلیم.

ئەو جادەیە بەشێک لە شاری داڤیدە، واتا شوێنێکی دێرینی جیگای سەرنجە و خەڵک سەردانی دەکات و لە نیو ئورشەلیمی خۆرهەڵات لە گەڕەکی سیلوان هەڵکەوتوە و پێشتر کە هی فەلەستینیەکان بوە ئیسرایلییەکان لێیان کڕیون کە ئەو بابەتە لە دادگادا کێشەی لە سەر کراوە.

ئیسڕایل، سیلوان و گەڕەکەکانی دیکەی لە شەری ١٩٦٧ دا گرت و بە خاکی ئیسڕایلی لکاند و تێیدا دامەزرا،واتا شوێنێک کە فەلەستینیەکان دەیانەوێت لە کەناری ڕۆژئاوا و کەرتی غەزە وەک پێتەختی وڵاتی داهاتووی خۆیان بن.

وەزارەتی دەرەوەی فەلەستینییەکان لە لێدوانێکدا گوتی "بەشداری ئەمەریکا لە بۆنەی چالاکییەکانی جولەکەکان لە ئورشەلیمی خۆرهەڵاتی داگیرکراو وەک کردارەکانی نەیارانە بەرانبەر بە فەلەستینییەکان چاولێدەکات."

XS
SM
MD
LG