ملیتانه‌کانی فه‌له‌ستینی و پۆلیسی ئیسرائیل هه‌ردوو به‌رپرسیارێتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیان ڕه‌تکرده‌وه گوایه به‌رپرسیارن له‌هێرشی 3 پیاو فه‌له‌ستینی کردویانه له‌نزیک ئۆرشه‌لیم و بوه هۆی کوژرانی خانمێکی پۆلیسکی ئیسرائیل. هه‌رسێ پیاوه‌که به‌ده‌ستی ئاسایشی ئیسرائیل ته‌قه‌یان لێکراوه و کووژراون.
پۆلیس ڕایگه‌یاند چه‌کداره هێرشبه‌ره‌کان که‌سانی خۆجێی بوون و په‌یوه‌ندیان به هیچ گرووپێکی تیرۆرستیه‌وه نه‌بوو.
په‌رپرسان گوتیان دوو هێرشی هاوکات ڕۆژی هه‌ینی له‌نزیک ده‌رگای دیمه‌شق ڕوویدا، که‌خاڵی چوونه ناو بۆ ئۆرشه‌لیمی کۆنه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری نوێژی هه‌ینی بکه‌ن. ئه‌م تووندوتیژییه له‌کاتێکدایه سێهه‌م هه‌ینی له‌مانگی ڕه‌مه‌زان تێده‌په‌ڕێت.
له‌ڕوداوی یه‌که‌مدا دوو فه‌له‌ستینی ته‌قه‌یان له کۆمه‌ڵێک پۆلیس کرد و دواتر به‌چه‌قۆ هێرشیان بۆ بردن، له‌هێرشی دووهه‌مدا فه‌له‌ستینیه‌که خانمه ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسی سنووری ئیسرائیلی، به‌ناوی هاداس مالکا ته‌مه‌نی 23 ساڵه به‌رچه‌قۆ دا.
ده‌زگای ئاسایشی ئیسرائیل "شین بێت" ڕایگه‌یاند سێ فه‌له‌ستینیه‌که‌ی کووژران ته‌مه‌نیان 18 و 19 ساڵ بوون، دانیشتووی گوندێکی نزیک ڕامه‌ڵڵا له که‌ناری خۆرئاوا ، که پێشتر له‌به‌ر گومانی چالاکی تیرۆرستی ده‌ستگیرکرابوون.