بریاره ئه‌مرۆ سێشه‌ممه سه‌رۆکی ئه‌مریکا براک ئۆباما میوانداری بنیامین ناتانیاهوی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل بکات، ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ی نێوانیانه له‌و ده‌مه‌وه‌ی ئیسرائیل له مانگی سێ ئه‌مساڵدا پلانه‌کانی مشتومڕاوی خۆی په‌یوه‌ست به بنیاتنانی خانووبه‌ره‌ی جوله‌که‌کان له ئۆرشه‌لیمی خۆرهه‌ڵاتی راگه‌یاند.
پێشبینی ده‌کرێت له‌و کۆبونه‌وه چاوه‌روانکراوه‌که‌ی ئه‌مرۆی نێوان هه‌ردوو ڕابه‌ر له کۆشکی سپی، وتووێژ له سه‌ر هه‌وڵه‌کانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌کان بکه‌ن هه‌روه‌ها له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی ئاسایشی هه‌رێمی وه‌ک پـرۆگرامی ناو‌کی ئێران.
بنیامین ناتانیاهو گوتیه‌تی ئامانجی سه‌ره‌کی له‌م سه‌ردانه‌ی بۆ ئه‌مریکا له پێناو به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی ئه‌مریکایه بۆ ده‌ستکردن به وتوێژی راسته‌وخۆیه له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیه‌کاندا.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه سه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دوای ئه‌وه بوو که ئیسرائیل پلانی بنیاتنانی 1600 خانووبه‌ره‌ی له ناوچه‌ی زۆرینه عه‌ره‌ب له ئۆرشه‌لیمی خۆرهه‌ڵات راگه‌یاندبوو. ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی لێپرسراوانی ئه‌مریکایی ڕه‌خنه‌یان لێگرت، که هاوکاتی سه‌ردانه‌که‌ی جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ ئیسرائیل بوو. ئه‌وه‌ی جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که له میانه‌ی سه‌ردانی پێشوی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل بۆ واشنتن، ڕێگه به کامێرا و په‌یامنێران نه‌درا و‌ێنه بگرن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان رێگه‌یان پێده‌درێت.