سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس داواکاریـیه‌کانی دووپات کرده‌وه که پـێویسـته ئیسرائیل کاره‌کانی بیناسـازی له که‌ناری ڕۆژئاوادا ڕاگرێت به‌ر له کهوتنهوهگهڕی دانوسـتاندنه‌کانی ئاشـتی.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێز عه‌باس له قاهیره ئه‌مانه‌ی ڕاگه‌یاند له پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی میسری حوسنی موباره‌ک له ڕۆشـنایی بڕیاری ئه‌مه‌ریکا بۆ وازهێنان له هه‌وڵه‌کان سه‌باره‌ت به قه‌ناعه‌ت پـێـکردن به ئیسرائیل بۆ درێژکردنه‌وه‌ی واده‌ی ڕاگرتنی بیناسـازیـیهکان له که‌ناری ڕۆژئاوادا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ڵه‌سـتینی ده‌ڵێن به‌ڕێز عه‌باس داوای کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی کردووه بۆ وتووێژکردنی ئاکامه‌کانی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی واشنتن و بڕیاره له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـکدا ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه له قاهیره سـازبدرێت.
هاوکات ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت بڕیاره هه‌فته‌ی ئاینده نوێنه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جۆرج میچڵ ڕه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌رێمه بکاته‌وه له هه‌وڵێـکدا بۆ بوژاندنه‌وه‌ی دانوسـتاندنه ڕاوهسـتاوهکانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتین.
له ڕاگه‌یاندنی ئه‌رکی به‌ڕێز میچڵدا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا فلیپ کراولی گوتی کێشه‌ی ڕاگرتنی بیناسـازیـیهکان کارنامه‌کانی تری شـاردۆته‌وه و گوتی کاتی ئه‌وه هاتووه شێوازی کاره‌کان بگۆڕێت.