ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئیسرائیل هێرشێـکی ئاسـمانی کرده سه‌ر بنکه‌یه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی چه‌کدارانی بزوتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی له باشوری که‌رتی غه‌ززه و له ئاکامدا 5 چه‌کدار کوژراون.
جیهادی ئیسلامی ده‌ڵێت یه‌ک له فه‌رمانده‌کانی به‌و هێرشه کوژراوه.
له‌شـکری ئیسرائیل هه‌واڵی بۆردومانکردنه‌که‌ی پـشـتڕاستکردهوه و گوتی ئه‌و چه‌کدارانه‌ی کردووه‌ته ئامانج که خۆیان بۆ هێرشی ڕۆکێتی بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئاماده‌ده‌کرد. گوتیشی ئه‌وانه‌ی به‌رکه‌وتوون هه‌ر ئه‌و که‌سـانه بوون که ڕۆژی چوارشه‌ممه چه‌ند ڕۆکێتێـکیان گرته ئیسرائیل، به‌ڵام زیانیان لێـنه‌که‌وته‌وه.
کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی فه‌ڵه‌سـتینی ده‌ڵێن هه‌روه‌ها 2 که‌سی دیکه‌ش به‌و هێرشه ئاسـمانیـیه برینداربوون.