سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس ده‌ڵێت هیچ بڕیارێـک به په‌له نادرێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا له وتووێژه‌کانی ئاشـتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلیـیه‌کاندا به‌رده‌وام ده‌بین یان نا.
به‌ڕێز مه‌حمود عه‌باس ڕۆژی دووشه‌ممه له پاریس و له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا نیکۆلای سـارکۆزی گوتی به‌ر له‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێـک بدات، ده‌بێت پـرس به هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه بکات که ده‌ستیان له پـرۆسه‌ی ئاشتیدا هه‌یه.
گوتیشی ئه‌و له 4 ی مانگی ده‌دا پرس به کۆماری عه‌ره‌ب ده‌کات تا بزانێت پاش ته‌واوبوونی واده‌ی 10 مانگ له ڕاگرتنی بنیاتنانی نیشته‌جێ جووه‌کان له که‌ناری ڕۆژئاوا چۆن له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌که مامه‌ڵه بکات. هه‌روه‌ها داوای له سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو کرد ڕاگرتنی نیشته‌جێکان بۆ سێ یان چوار مانگی دیکه درێژبکاته‌وه که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه واده‌که‌ی به‌سه‌ر چوو.
نیکۆلای سـارکۆزی مه‌خابنی خۆی نیشـاندا به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو ماوه‌ی ڕاگرتنی بنیاتنانی نیشته‌جێـکانی درێژ نه‌کرده‌وه. داواشی له‌و و مه‌حمود عه‌باس کرد له کۆتایی مانگی ده تا سه‌ره‌تای مانگی یازده له پاریس درێژه به دانوسـتاندنه‌کانی ئاشتی نێوانیان بده‌ن.