به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌تی بڕیاری ڕاگرتنی نیشته‌جێـکانی که‌ناری خۆرئاوا له ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه که ماوه‌ی 10 مانگه کاری بێ ده‌کرێت، مه‌ترسی ته‌گه‌ره‌خستنه به‌رده‌م دواترین قۆناغی وتووێژه‌کانی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی لێـده‌کرێت.
ڕێبه‌رانی فه‌ڵه‌سـتینی ئاگاهیان داوه که‌وا له وتووێژه‌کان ده‌کشێنه‌وه ئه‌گه‌ر بنیادکردن ده‌سـتپـێبکاته‌وه.
سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس له ڕاگه‌یاندنێـکدا بۆ ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕۆژی شه‌ممه گوتی هه‌ڵوێسـتی ئیسرائیل بۆ به‌رفراوانبوون و زاڵبوون، خه‌ڵکه‌که‌ی و هه‌روه‌ها ڕۆژهه‌ڵاتێـکی به‌رفراوانتری له بازنه‌ی توندوتیژی و قه‌یران تێوه‌گلاندووه که ڕێـی گرتووه له چاره‌سه‌رێـکی کاریگه‌ر بۆ کێشه‌کانی هه‌رێمه‌که. گوتیشی پـێویسته ئیسرائیل له نێوان ئاشتی و به‌رده‌وامبوونی نیشته‌جێکان هه‌ڵبـبژێرێت.
جێی باسه ئه‌مه‌ریکا گوشـاری له‌سه‌ر ئیسرائیل کردووه بۆ درێژه‌دان به مۆڵه‌تی ڕاگرتنی بنیادکردنی نیشته‌جێکان و داوای له فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کانیش کردۆته‌وه له وتووێژه‌کان نه‌کشێنه‌وه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان چاویان به یه‌کتر که‌وتووه له هه‌وڵێـکدا بۆ بوژاندنه‌وه‌ی گفتوگۆکان.