وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس بۆ دووه‌م ڕۆژ ئه‌مڕۆ شه‌ممه کۆبـبێته‌وه له هه‌وڵێـک بۆ پاراسـتنی وتووێژه‌کانی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان هه‌ڕه‌شه‌یان کردووه ئه‌گه‌ر واده‌ی بنیاتنانی جووه نشینه‌کان له که‌ناری خۆرئاوا درێژ نه‌کرێته‌وه، ئه‌وا له وتووێژه‌کانی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خۆیان ده‌کێشـنه‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه واده‌که کۆتایی پـێدێت. ئیسرائیل ڕازی نه‌بووه واده‌که درێژ بکاته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت ئاماده‌یه سازشێـک له‌به‌رچاوبگرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما فشار ده‌خاته سه‌ر ئیسرائیل تا واده‌ی نیمچه ڕاگرتنی بنیاتنانی خانووبه‌ره جووه‌کان درێژ بکاته‌وه و هه‌روه‌ها داوا له فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کانیش ده‌کات هه‌ڕه‌شه‌ی چوونه ده‌ره‌وه له وتووێژه‌کان نه‌که‌ن.
کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دانوسـتاندنه‌کانی ئێسـتای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان به چڕ ناوبردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ڕۆژی هه‌ینی 25 خوله‌ک له‌گه‌ڵ سه‌رۆک عه‌باس له نیویۆرک کۆبۆوه و بڕیاره هه‌ردوولا ئه‌مڕۆ شه‌ممه جارێـکی تر کۆبـبنه‌وه.