سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌سـتینی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ وتووێژی ئاشـتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ئه‌گه‌ر بێت و ئیسرائیل دروسـتکردنی خانووبه‌ره ڕانه‌گرێت له نیشته‌جێـکاندا له هه‌موو خاکی فه‌ڵه‌سـتیندا، له‌وانه‌ش ڕۆژهه‌ڵاتی قودس که جێی ململانێـیه له نێوان هه‌ردوو لادا.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌ڕێز عه‌باس له میسره‌وه گوتی نابێت وتووێژ هه‌بێت له کاتێـکدا ئیسرائیلیـیه‌کان به‌رده‌وامن له دروسـتکردنی خانووبه‌ره و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌تی خۆیان دروست بکه‌ن له داهاتوودا.
ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌و به هیچ مه‌رجێـک ڕازی نیـیه بۆ ڕاگرتنی دروسـتکردنی خانووبه‌ره له‌و ناوچه‌یه‌ی ململانه‌ی له‌سه‌ره له‌و شاره پـیرۆزه‌دا.
جێی گوتنه وتووێژی نێوان ئیسرائیل فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان به ناوبژیوانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان وه‌سـتانی به‌خۆوه بینی دوای به‌رده‌وامبوونی بۆ 10 مانگ به‌هۆی دروسـتکردنی نیشته‌جێ له که‌ناری ڕۆژئاوادا دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری ڕاگرتنی له مانگی نۆی ڕابردوودا کۆتایی‌پـێهات.