ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رۆکی شـاره‌وانی ئۆرشه‌لیم نیر به‌ره‌کات گوژمێـکی دایه نه‌خشه‌یه‌کی بیناسـازی که به‌هۆیه‌وه ده‌بێت 20 خانووبه‌ره‌ی فه‌ڵه‌سـتینیه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم بڕوخێنرێن.
نیر به‌ره‌کات داوای له ئه‌نجومه‌نی نه‌خشه‌دانانی ئۆرشه‌لیم کرد پـرۆژه‌ی کینگ گاردن په‌سه‌ند بکات.
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو له مانگی سێ داوای له نیر به‌ره‌کات کرد ئه‌و پـرۆژه‌یه ڕابگرێت، وه نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به وێنه‌ی ئیسرائیل له نێو کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یـیدا ده‌ربڕی.
ڕێبه‌رانی فه‌ڵه‌سـتینی ده‌ڵێن ئه‌م پـرۆژه‌یه هه‌وڵێـکی دیکه‌ی ئیسرائیله بۆ چه‌سـپاندنی ته‌واوی ئۆرشه‌لیم به خاکی خۆی. ئیسرائیل ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیمی خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی پاش ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی 1967 له ئوردنی گرت.
کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیل ده‌ڵێن پـرۆژه‌که بۆ گه‌شه‌پـێدانی ناوچه‌ی کینگ گاردن دانراوه که به‌شـێـکه له گه‌ڕه‌کی سلوان. ده‌شڵێن نه‌خشه‌که ڕووخاندنی ئه‌و خانووبه‌رانه له‌خۆ ده‌گرێت که به شـێوه‌یه‌کی نایاسایی بنیادنراون. فه‌ڵه‌سـتینیه‌کانیش ده‌ڵێن ئه‌وان به زه‌حمه‌تی مۆڵه‌تی بیناکردن له ئیسرائیل وه‌رده‌گرن.