ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌رۆکی میسری حوسنی موباره‌ک له قاهیره به جیا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینی و هه‌روه‌ها نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کۆبۆوه.
له‌م کۆبوونه‌وانه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌نگی خرانه سه‌ر ئه‌و ئاڕاستانه‌ی ده‌بنه مایه‌ی هاندانی هه‌ردوولا بۆ ئه‌نجامدانی دانوسـتاندنی ڕاسته‌وخۆ.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشێتد پـرێس له زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت بڵاویکرده‌وه که‌وا بنچینه‌ی گۆڕینی وتووێژه‌کان له ناڕاسته‌وخۆوه بۆ ڕاسته‌وخۆ هێشـتا لاوازه.
مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کانیش گوتی ئه‌و نایه‌وێت وتووێژی ڕاسـته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ئه‌نجام بدات هه‌تاکو به‌روپـێشچوون له مه‌سه‌له‌کانی سـنوور و ئاسایش و بیناکردنی نیشته‌جێ ئیسرائیلیـیه‌کاندا نه‌کرێن.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو ده‌ڵێت ئه‌و ده‌یه‌وێت به‌ره‌و وتووێژی ڕاسته‌وخۆ بڕۆن.
نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکاش جۆرج میچڵ له ناوچه‌که‌دا بوو به مه‌به‌سـتی ئه‌نجامدانی وتووێژی ناڕاسته‌وخۆی نێوان هه‌ردوو به‌ڕێزان بنیامین ناتانیاهو و مه‌حمود عه‌باس.