ڕۆژی یه‌کشه‌ممه چه‌ندان خۆپـیشـاندان که له‌سه‌ر سـنووره‌کانی ئیسرائیل سـازکران توندوتیژیان لێـکه‌وته‌وه و بوونه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 10 که‌س و برینداربوونی به سه‌دان که‌سی دیکه.
گه‌واهیده‌ران و کاربه‌ده‌سـتانی لوبنانی ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئیسرائیل به لایه‌نی که‌م 5 که‌سیان کوشـتووه و زیاتر له 50 که‌سی دیکه‌یان بریندارکردووه کاتێـک ته‌قه‌یان کردووه بۆ ڕێـگه‌گرتن له‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی ده‌یانویست له لوبنانه‌وه سـنوور بـبه‌زێنن و خۆیان به ئیسرائیل‌دا بکه‌ن.
هه‌روه‌ها له دیوی سوریاشه‌وه خۆپـیشـانده‌ران هه‌وڵیان دا به‌ربه‌سـتێـکی سـنووری له به‌رزایـیه‌کانی جۆلانی ژێر ده‌ستی ئیسرائیل بـبه‌زێنن. کاربه‌ده‌سـتان و گه‌واهیده‌رانی سوری ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئیسرائیل ته‌قه‌یان له خه‌ڵکه‌که کردووه و 4 که‌سیان کوشـتووه و به لایه‌نی که‌م 45 که‌سی دیکه‌یان بریندارکردووه.
کاربه‌ده‌سـتان و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌سـتینیش ده‌ڵێن له ئاکامی پـێـکدادانی خۆپـیشـانده‌ران و هێزه‌کانی ئیسرائیل به درێژایی سـنووری نێوان که‌رتی غه‌ززه‌ی ژێر ده‌ستی حه‌ماس و ئیسرائیل به لایه‌نی که‌م یه‌ک که‌س کوژراوه و 60 که‌سی دیکه برینداربوون.
له ده‌ره‌وه‌ی ئۆرشه‌لیمیش، کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێن له ئاکامی پـێـکدادانه‌کان و هه‌وڵی هێزه‌کانی ئیسرائیل به گازی فرمێسـک ڕێژ و گولـله‌ی لاستیکی بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی به‌ردیان هه‌ڵده‌دا، زیاتر له 100 که‌س برینداربوون.
شـایانی باسه ئه‌م خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایـیه‌ی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان له سـاڵڕۆژی ئه‌وه‌ی پـێی ده‌ڵێن " نه‌کبه" واته به‌ڵا سـازده‌کرێن، ئه‌وه‌ی له سـاڵی 1948 کاتێـک ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل دامه‌زرا ژماره‌یه‌کی زۆری بنه‌ماڵه‌ی فه‌ڵه‌سـتینی له شوێنه‌کانیان ڕیشه‌کێش کران.