هێزه‌کانی پـۆلیسی ئیسرائیلی و هه‌روه‌ها فه‌ڵه‌ستینی له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمی به‌خاک سپاردنی لاوێـکی فه‌ڵه‌ستینی به‌یه‌کیاندا دا، ئه‌و لاوه‌ی که له میانه‌ی خۆپـیشاندانێکی ناڕه‌زایی به بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری نه‌کبه واته کاره‌سات له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه کوژرا له‌و ده‌مه‌ی فه‌ڵه‌ستینیه‌کان پرسه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلیان ده‌گێڕا.
له‌و باره‌یه‌وه گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن فه‌ڵه‌ستینیه‌کان به‌ردبارانی پۆلیسی ئیسرائیلیان کرد و ئه‌وانیش به هاویشتنی گازی فرمێسک ڕێژ وه‌ڵامی فه‌ڵه‌ستینیه‌کانیان دایه‌وه، ئه‌مه‌ش له میانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان هه‌ردوو لایه‌ن له ئۆرشه‌لیمی خۆرهه‌ڵات.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئیسرائیل ره‌وشی ئاسایشی خۆی به‌هێزکرد به‌ر له‌وه‌ی به سه‌دان له پرسه‌گێران ئاماده‌ی به خاکسپاردنی لاوه فه‌ڵه‌ستینیه‌که ببن. تۆکمه‌کردنی باری ئاسایشی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به هۆی پێشبینیکردنی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی و نائارامیـیه به‌ر له یادوه‌ری ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی که رێکه‌وتی سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه‌یه.
دوێنێ فه‌ڵه‌ستینیه‌کان ده‌ستیان به خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی کرد، هاوکات هه‌ندێ له چالاکوانان هانی فه‌ڵه‌ستینیه‌کانیان دا ساڵیادی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بقۆزنه‌وه و ڕاپه‌رینێکی دیکه له دژی ئیسرائیل به‌رپابکه‌ن.