نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جۆرج میچڵ ده‌ڵێت سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو و سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس ده‌سـتیان به وتووێژێـکی ڕاسته‌قینه کردووه سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له سه‌ره‌کیـیه‌کانی نێوانیان.
ڕۆژی سێشه‌ممه له شه‌رم ئه‌لشێخی میسر، ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن پـێـکه‌وه کۆبوونه‌وه.
جۆرج میچڵ ده‌ڵێت به گشـتی وتووێژه‌کان به ئاڕاسته‌یه‌کی دوروسـتدا ده‌ڕۆن، وه‌لێ هیچ ئاماژه‌یه‌کی نه‌دا به‌وه‌ی ئایا پـێشـچوون له مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی نیشته‌جێ جووه‌کان به‌ده‌سـت هاتووه یان نا. ده‌شڵێت هێشـتا ئامانجی سه‌ره‌کی بوونی دوو ده‌وڵه‌ته بۆ ئه‌و دوو گه‌له له پاڵ یه‌کدا. بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه له ئۆرشه‌لیم جارێـکی دیکه کۆبـبنه‌وه.
به‌ڕێز میچڵ گوتیشی هه‌ڵوێسـتی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به نیشته‌جێـیه‌کان وه‌کو خۆیه‌تی.
جێی ئاماژه پـێـکردنه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما پـێی وایه ده‌بێت ئیسرائیل ئه‌و نیمچه ڕاگرتنی بنیاتنانی نیشته‌جێـیه‌کان بۆ 10 مانگی دیکه درێژ بکاته‌وه که له 26 ی مانگی نۆدا ماوه‌که‌ی کۆتایی دێت.