سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو پـێشـوازی له بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما کردووه بۆ ده‌سـتهه‌ڵگرتنی له هه‌وڵه‌کان بۆ قانعکردنی ئیسرائیل تا بڕیاری سـازنه‌کردنی نیشته‌جێی جوله‌کان له که‌ناری ڕۆژئاوای داگیرکراو ده‌سـتپـێبکاته‌وه.
ڕێبه‌رانی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان گوتوویانه ئه‌وان ناگه‌ڕێنه‌وه گفتوگۆکانی ڕاسته‌وخۆ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ست له سـازکردنی نیشته‌جـێـیان هه‌ڵبگرێت.
دووشه‌ممه به‌ڕێز ناتانیاهو گوتی لایه‌نه‌کان پـێویسـتیان به‌وه‌یه گفتوگۆ له‌سه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌کان بکه‌ن که ئه‌وانی دابه‌شکردوون.
ئه‌م تێبینیـیانه له کاتێـکدا دێن که ڕاسـپێردراوی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست جۆرج میچڵ سه‌ردانی هه‌رێم ده‌کات وه‌ک هه‌وڵێـکی بۆ پـێشه‌وه‌بردنی گفتوگۆ چه‌قیوه‌کانی ئاشـتی.
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ئۆرشه‌لیم (قودس) میچڵ چاوی به به‌ڕێز ناتانیاهو بکه‌وێت و سێشه‌ممه له شـاری ڕامه‌ڵڵای که‌ناری ڕۆژئاوا چاوی به سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس بکه‌وێت.
هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن گوتی له گفتوگۆکان سه‌رنج ده‌درێته سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی هه‌ردوولا که ناکۆکیـیه‌کی زۆریان له‌سه‌ره، وه‌ک سـنووره‌کان ئاسایش، مه‌سه‌له‌ی نیشته‌جێـیان، ئاو و په‌نابه‌ران و ئۆرشه‌لیم (قودس).