کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵە سیاسییەکانی بۆ ڕاگرتنی هێرشە ئاسمانیەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر کەرتی غەزە و هەڵدانی موشەک بۆ ئیسڕائیل چڕترکردۆتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک نیە بۆ هێوربوونەوەی ڕەوشەکە.
لە سەرەتای دەستپێکردنی توندوتیژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و گروپە فەڵەستینیەکانی کەرتی غەزە لە 10 ی مانگی پێنجەوە تاوەکو ئێستا 212 فەڵەستینی کوژراون، زیاتر لە 1400 برینداریش هەبووە، ئەوەش بەپێی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین.
هەروەها بەهۆی هەڵدانی موشەکەوە لە غەزەوە بەرەو ئیسڕائیل 10 کەس کوژراون و 295 کەسیش برینداربوون.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی چوارەمین کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجامدا، ئەمە لەکاتێکدایە ئەمەریکا ڕەتی دەکاتەوە بەیاننامەی هاوبەشی ئەنجومەنەکە لەسەر ململانێکانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکان پەسەند بکات.
سەرچاوە/ فرانس پرێس