بڕیاره دادگای باڵای ئیسرائیلی گوێ له سكاڵای ئه‌و که‌سانه بگرێت که دژی پیشنیازی ئاڵوگۆڕکردنی سه‌دان زیندانی فه‌ڵه‌ستینین به‌رامبه‌ر گیلات شاڵیتی سه‌ربازی ئیسرائیلی.
ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی خێزانه‌کانی ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ن که له هێرشی فه‌ڵه‌ستینییه‌کاندا کوژراون، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دۆسێکه‌ی خۆیان ده‌به‌نه به‌رده‌م دادگا بۆ دوا هه‌وڵیان هه‌تا ڕێگا له‌و ئاڵوگۆڕکردنه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی حه‌ماسدا بگرن.
له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه دادگای باڵا داواکارییه‌که‌ی خێزانه‌که‌ی شاڵیتی په‌سه‌ند کرد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕێککه‌وتنه. خێزانه‌که‌ی شـاڵیتی داوا ده‌کات ئه‌و ڕێکه‌وتنه دوا نه‌خرێت.
شایانی باسه له ڕابردوودا دادگاکانی ئیسرائیلی داواکاری ئازادکردنی به کۆمه‌ڵی زیندانی فه‌ڵه‌ستینی ڕه‌تکردبووه‌وه.
ئیسرائیل زۆربه‌ی 477 که‌سی که بڕیاره به پێی ڕاێککه‌وتنه‌که ئازادبکرێن گواستۆته‌وه بۆ گرتووخانه‌یه‌ک له بیابانی نه‌قه‌ب.
له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه حکومه‌ت لیستێکی ناوه‌کانیانی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی زیندانه‌که‌دا بڵاوکرده‌وه. هاووڵاتیانی ئیسرائیلی 48 کاتژمێریان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر ڕێککه‌وتنه‌که.
شایانی باسه گیلاد شاڵیت له ساڵی 2006 له‌لایه‌ن میلیتانه فه‌ڵه‌ستینییه‌کانه‌وه ده‌ستگیرکرا.
به پێی ئه‌م ڕێککه‌وتنه ده‌بێت 1027 فه‌ڵه‌ستینی به دوو جار ئازادبکرێن به‌رامبه‌ر ئازادکردنی شاڵیت، که بڕیاره بدرێته‌وه ده‌ست مسـر پاشان له‌وێوه ڕه‌وانه‌ی ئیسرائیل بکرێته‌وه.