Accessibility links

بەرپرسانی فەڵەستین: هێزەکانی ئیسڕائیل فەڵەستینیەکیان لە نزیک پەرژینی کەناراوەکانی ڕۆژئاوادا کوشتووە


بەرپرسانی فەڵەستین دەڵێن سەربازەکانی ئیسڕائیل تەقەیان لە فەڵەستینیەک کردووە و کوشتوویانە، فەڵەستینییەکە هەوڵیداوە لە کەناراوەکانی ڕۆژئاواوە بە پەرژینە ئاسایشییەکەی ئیسڕائیلدا بپەڕێتەوە.

سوپای ئیسڕائیل وتی سەربازەکانی گومانلێکراوێکییان بینیوە زیانی بە پەرژینی ئاسایشی ئیسڕائیل گەیاندووە و هەوڵیداوە بپەڕێتەوە بۆ ناو ئیسڕائیل. سەربازەکان تەقەیان کردووە. ئاماژەشی بەوەدا ڕووداوەکە هێشتا لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت.

ئیسڕائیل پەرژینێکی بەدرێژایی سنووری کەناراوەکانی ڕۆژئاوا جێگیر کردووە، ئەوەش وەکو ڕێگەیەک بۆ ڕاگرتنی دزەکردنی خۆکوژەکان بۆ ناو وڵاتەکە.

بەپێی یەکێتی کرێکارانی فەڵەستینییەکان، ڕۆژانە نزیکەی 160,000 فەڵەستینی بە مۆڵەتەوە بۆ کارکردن دەپەڕنەوە بۆ ئیسڕائیل. بەڵام هەفتانە هەزاران کەسی دیکە بە نایاسایی دەپەڕنەوە بۆ ئیسڕائیل، زۆرجار خۆیان لە خاڵەکانی پشکنین دەدزنەوە و بەناو ئەو بۆشاییانەدا دەپەڕنەوە کە لە پەرژینە ئاسایشییەکەی ئیسڕائیلدا دروست بوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG