بڕیاره ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به فه‌رمی تاووتوێی هه‌وڵێکی فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان بکات په‌یوه‌ست به ئه‌ندامبوونی ته‌واوی له نێو ڕێکخراوی جیهانیدا.
وتووێژی ئه‌مڕۆی په‌یوه‌ست له‌و ده‌مه‌دایه که بانگه‌شه‌کان بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیه‌کان به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها مه‌حکومکردنی پلانێکی ئیسرائیلی له‌مه‌ڕ بنیاتنانی خانوبه‌ره‌ی نوێ له ئۆرشه‌لیمی خۆرهه‌ڵات له لایه‌ن ڕابه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپای و هه‌روه‌ها فه‌ڵه‌ستینی.
" لین پاسکۆ" سه‌رۆکی کاروباری سیاسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دوێنێ به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی گوت ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێک بدرێت له جه‌ختکردنه سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر مێزی دانوستاندن، ناوبراو گوتیشی ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه که هه‌مووان ده‌رفه‌تێک به دپلۆماسی بده‌ن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، گفتوگۆی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌کان له ساڵی پاردا شکستی هێنا، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی راگرتنی بنیاتنانی خانوبه‌ره‌ی جوله‌که‌نشین له که‌ناری خۆرئاوا کۆتایی هات. ئه‌م به بنبه‌ست گه‌یشتنه‌ی دانوستاندنه‌کانی نێوانیان پاڵی به فه‌ڵه‌ستینیه‌کانه‌وه نا له هه‌فته‌ی رابردوودا هه‌وڵیان دا نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دان به ده‌وڵه‌تێکی فه‌له‌ستینیدا بنێت.
له له‌یه‌کی تره‌وه ، هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بریاری ئیسرائیلی بۆ بنیاتنانی 1100 خانوبه‌ره‌ی نوێ له ئۆرشه‌لیمی خۆرهه‌ڵاتی به‌وه ناوبرد که زیانی مه‌سه‌له‌ی وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی دانوستاندنه‌کانی نێوان هه‌ردوو لایه‌ن ده‌گه‌یه‌نێت و گوتیشی ده‌بێت هه‌ردوو لایه‌نی فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلی خۆیان له کاری وروژێنه‌ر به دور راگرن. هاوکات کاثرن ئاشتنی سه‌رۆکی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا گوتی ئه‌م بڕیاره‌ی ئیسرائیلی په‌یوه‌ست هه‌ڕه‌شه له چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی ده‌کات و ده‌بێت ئیسرائیل ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.