Accessibility links

پـۆلیسی ئیسرائیل جارێکی دیکە لێپـرسینەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیر دەکات


میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن پـۆلیسی وڵاتەکەیان سەر لە بەیانی رۆژی دووشەممە گەیشتوەتە ماڵی سەرۆک وەزیر بنیامین نەتەنیاهو لە ئۆرشلیم بۆ لێپرسینەوە لە بارەی کەیسەکانی گەندەڵی.

چەندین میدیای ئیسرائیل ڕایانگەیاند سەرۆک وەزیر لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە لە بارەی کەیسی پەیوەست بە تیلیکۆمی ئیسرائیلیBezeq(بەزەق) .

شیانی هەیە نەتەنیاهو بۆ یەکەمین جار تاوانباربکرێت سەبارەت بەو زانیارانەی بۆ پـۆلیس ئاشکراکراون لە لایەن نیر هەفەتزوە Nir Hefetz کە هاوپەیمانێکی کۆنی بوو.

میدیاکان دەشڵێن سارا هاوسەری نەتەنیاهو و یاییر Yair ی کوڕی و هەروەها شاؤول ئیلۆڤیتج کە خاوەنی بەشێکی گەورەی بەزەقە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە.

XS
SM
MD
LG