Accessibility links

نەتەنیاهو و دۆسێکانی گەندەڵی


داواکاری گشتی ئیسرائیل داوا لە پۆلیسی وڵاتەکەی دەکات دەرکردنی ڕێنوماییەکانی دوا بخات لە بارەی وەک دەگوترێت دوو دۆسێی گەندەڵی سەرەک وەزیری ئیسرائیل، ئەمەش هەتا ئەو کاتەی دادگای باڵای وڵاتەکە تاووتوێی ئەو یاداشتەی دەکات دژی بەنجامین نەتەنیاهو نوسراوە.

وەها بڕیار بوو پۆلیسی ئیسرائیل لەم هەفتەیەدا بەرەنجامی لێکۆڵینەوەکانی خۆی بڵاوبکاتەوە، بەڵام وەک کاربەدەستان دەڵێن ئافیحای ماندلبلیت دەخوازێت پێشتر دادگای باڵا ئەو یاداشتەی پارێزەرێکی ڕاستڕەو تاووتوێ بکات کە تیایدا داوای بێدەنگی دەکات لەسەر وردەکاری لێکۆڵینەوەکان.

یەکێک لە لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەوەیە وەک دەگوترێت نەتەنیاهو بە شێوەیەکی نەگونجاو دیاری لە کەسایەتی و کاردارییەکانی هۆلیوود وەرگرتووە.

دۆسێکەی تری گەندەڵی لەسەر دەزگایەکی چاپەمەنی ڕۆژنامەیەکی سەرەکی ئیسرائیلە، وەک دەگوترێت نەتەنیاهو داوای ڕوماڵکردنێکی ئەرێنیانەی کردووە.
بەنجامین نەتەنیاهو، نکوڵی دەکات لەوەی هیچ کارێکی هەڵەی کردبێت و ئەو گەناهبارکردنانەشی بە ڕەفتاری میدیا نەیارەکانی ناودێر کردووە.

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پـرێس

XS
SM
MD
LG