Accessibility links

ئیسڕائیل: سەرۆکی شاندەکە دیبلۆماتیەکەمان گەیشتە مەغریب


وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل ڕایگەیاند سەرۆکی شاندی دیبلۆماتی ئیسڕائیل لە ڕیبات پۆستەکەی وەرگرت، ئەوەش بەپێی ڕێکەوتنی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندیەکانی نێوان مەغریب و ئیسڕائیل.

مەغریب چوارەمین وڵاتی عەرەبیە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاسایی بکاتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسڕائیل ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ مەغریب پەسەند کرد کە مانگی ڕابردوو بە نێوەندگری ئەمەریکا لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا واژۆکرا.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا وتی ئۆفیسی سەرۆکی پەیوەندییەکان لە ڕیبات، نوێنەر دەیڤد جۆفرین و تیمەکەی کاردەکەن لەپێناو پتەوکردنی " گفتوگۆ سیاسی و گەشت و ئابووری و ڕۆشنبیرییەکان " لەگەڵ مەغریبدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG