وه‌زیری وزه‌ی ئیسڕایل یوڤال سته‌ینیتز ده‌بێته یه‌که‌م کاربه‌ده‌ستی پله به‌رزی ئیسڕایل که به ئاشکرا ڕایده‌گه‌یه‌نێت حکومه‌ته‌که‌ی سه‌باره‌ت به هه‌ره‌شه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ریم په‌یوه‌ندی نه‌هێنی له گه‌ڵ وڵاتانی موسوڵمان و عه‌ڕه‌ب له نێویان دا عه‌ڕه‌بستانی سعودی هه‌یه.
لێدوانه‌کانی یه‌کشه‌مه له سه‌ر ڕادیۆی ئیسرایل دوای وتووێژی کومانداری ئیسرایل، ژێنڕال گادی ئه‌ینسێنکات له گه‌ڵ ماڵپه‌رێکی هه‌واڵنێری سعودی (عه‌لاف) دێت که ئیسڕایل ئاماده‌ی پێک گۆرێنه‌وه‌ی زانیاری نه‌هێنی له گه‌ڵ ڕیازه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستێک له پێش کارتێکردنی ئێران ساز بکات.
له مانگی جوون، ڕاپۆرته‌کانی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئاماژه ده‌کات که عه‌ڕه‌بستانی سعودی و ئیسرایل سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندێکانی نزیکتری ئابووری ده‌دوان بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ ڕه‌وتی ئاشتی نێوان ئیسرایل و فه‌له‌ستینییه‌کان بکه‌ن.
مامۆستای زانسی سیاسی له زانکۆی کالیفۆڕنیای باشوور جۆزف ئۆلمرت حه‌وتووی ڕابردووبه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت که وتووێژی ژێنرالی ئیسرایلی له حه‌وتووی ڕابردوودا شتێکی گه‌لێک به‌رچاو بوو.