سەرۆک وەزیرانی لوبنان " حەسان دیاب" رۆژی سێ شەممە گوتی ؛ ئیسرائیل دەستدرێژی کردوەتە سەر سەروەری وڵاتەکەمان لە رێگەی تاوپێسەندنی لەشکری دوێنێ لە سەر سنورەکەمان ، داوای بەئاگاهی بوونی کرد لە سەر رۆشنایی بارگرژیەکانی هەنوکە.
حەسان دیاب سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە هەژماری تویتەکەیدا نوسیویەتی؛ داوا دەکەم لە چەند رۆژی داهاتوودا بەئاگا و وریابن لەبەر ئەوەی ترسی زیاتر خراپبوونی رەوشەکەم هەیە لە سەر رۆشنایی بارگرژی و ئاڵۆزیەکانی سەر سنورمان لەگەڵ فەلەستینی داگیرکراو ، گوتیشی ئیسرائیل هەوڵدەدات شێوازەکانی بەرەنگاربوونە بگۆڕێت.
شایەت حاڵێکی ئاژانسی رپۆیتەرز لە لوبنان بە دەیان موشەکی ئیسرائیلی بینیبوو ئەوانەی لە کێڵگەکانی شەبعای ناکۆکی لەسەر کەوتبوونەوە ، بەڵام هەواڵی کوشتن یان برینداربوون لە هەردوو دیوی سنوری لوبنان و ئیسرائیل لە ئارادا نییە.
سەرچاوە: رۆیتەرز.