Accessibility links

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل: با هیچ کەسێک توانای سوپاکەمان تاقینەکاتەوە


سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رۆژی سێ شەممە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخ لە فرماندەیی لەشکری لە باکوری وڵات و تێدا فرماندە باڵاکانی سوپا بەشداربوون . لە دانیشتنەکەدا نەتەنیاهو گوتی؛ هەموو ئەوەی ئیشتا دەگوزەری ئەنجامی هەوڵەکانی ئێران و لایەنەکانی سەر بە ئێرانە لە لوبنان ئەوەی لە ناوچەکەماندا جێپێی خۆیان قایم کردوە گوتیشی حەسەن نەسروڵا ی سکرتێری گشتی حیزبوڵای لوبنانی ، لەسەر حسابی دەوڵەتی لوبنانی خزمەت بە بەرژەوەندیەکانی ئێران دەکات.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەرشەی لە حیزبوڵا کرد بۆ لێکەوتەکانی ئاڵۆزکردنی رەوشەکە و گوتی؛ ئامۆژگاری هیچ کەسێک ناکەم توانای سوپاکەما یان دەوڵەتی ئیسرائیل تاقیبەکاتەوە. نەتەنیاهو ئاماژەیداو گوتی بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ لەباربردنی خۆقایمکردنی لەشکری لەلایەن ئێارانەوە و هەرچی پێویستبکات درێغی ناکەین بۆ بەرگریکردن لە خۆمان و وڵاتەکەمان ، ناوبراو گوتی ئامۆژگاری حیزبوڵاش دەکەم ئەم راستیە رەچاوبکات. نەتەنیاهو گوتی ئیسرائیل ئامادەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە سیناریۆیەک ،گوتیشی ئیسرائیل دوێنێ پوچەڵکردنەوەی دزەکردنی چەکدارانی حیزبوڵای بۆ ناو کێڵگەکانی شەبعا راگەیاند ، هاوکات گروپی حیزبوڵا نکوڵی کرد لە روودانی بەرەنگاربوونەوەی چەکدارەکانی لەگەڵ هیزەکانی ئیسرائیلی و گوتی ئەم هەواڵەی ئیسرائیل هەوڵێکە بۆ دروستکردنی سەرکەوتنی ناڕاست و درۆ .

سەرچاوە: ئەسۆسییەت پرێس.

XS
SM
MD
LG