Accessibility links

حزبوڵا دەڵێت هێرشی کردووەتە سەر ئەو هێزانەی ئیسڕائیل کە سنوورەکەیان بەزاندووە


ڕۆژی دووشەممە حزبوڵای لوبنان بانگەشەی ئەوەی کرد " بۆمبی چێندراویی " بەو سەربازە ئیسڕائیلییانەدا تەقاندووەتەوە کە " سنوورەکەیان بەزاندووە و هاتوونەتە ناو خاکی لوبنانەوە."

سوپای ئیسڕائیل وتی شەوی ڕابردوو بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە " ناوچەیەکی باکووری سنوورەکە " چوار سەربازیی ئیسڕائیلی بریندار بوون، بەڵام ئاماژەی بەوە نەدا کە ئایا باسی سنوورەکەی ناو لوبنان دەکات یاخود سنووری ئیسڕائیل.

وتی " یەکێک لە سەربازەکان بە سەختی بریندار بووە."

حزبوڵا لە بەیاننامەیەکدا وتی چەکدارانی حزبوڵا " بۆمبی دەستکردییان لە ناوچەی تەل ئیسماعیلی ناو لوبناندا چاندووە " و بە سەربازانی ئیسڕائیلدا تەقاندوویانەتەوە، ئەو سەربازانەی کە " سنووری لوبنانییان بەزاندووە."

لە دوای دەستپێکردنی جەنگەکەی ناو غەززەوە توندوتیژییەکان لەسەر سنووری نێوان ئیسڕائیل و لوبنان زیادییانکردووە، بەڵام سنووردار بووە. بەپێی ئامارێکی دەزگای هەواڵی فرانس پرێس بەهۆی توندوتیژییەکانەوە لەسەر سنوورەکە لانیکەم 364 کەس لە لوبنان کوژراون کە زۆربەیان چەکداری حزبوڵا بوون، بەڵام لانیکەم 70 کەسیشییان هاووڵاتی سڤیل بوون.

لە ئیسڕائیلیش سوپا دەڵێت 10 سەرباز و هەشت هاووڵاتی سڤیل بەهۆی توندوتیژییەکانی سەر سنوورەکەوە کوژراون.

دەیان هەزاران هاووڵاتیش لە هەردوو دیوی سنوورەکە ماڵەکانییان جێهێشتووە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG