سەرچاوەیەکی ئاسایش و ڕۆژنامەی نەهاری لوبنانی ئاماژەیان بەوەدا ئیسڕائیل لە بەیانی زووی ڕۆژی دووشەممە کۆمەڵێک هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەر شوێنێکی سەربازیی سەر بە کۆمەڵەیەکی فەڵەستینی لە ڕۆژهەڵاتیلوبنان لە نزیک سنووری سوریا.
سەرچاوەکە و ڕۆژنامەکە ئاماژەیان بەوەدا ئەو شوێنە سەر بە جەبهەی شەعبی تەحریری فەڵەستینە و هێرشەکەش هیچ زیانێکی گیانیلێنەکەوتۆتەوە.
لەلایەکی دیکەوە دەزگای هەواڵی نیشتیمانی وتی " سێ هێرشی ئاسمانی زنجیرە چیاکانی ڕۆژهەڵاتی لوبنانیان کردۆتە ئامانج لە نزیک شارۆچکەی قوسایا."
وتیشی " چەکدارەکانی ئەو شوێنە تەقەیان لە فڕۆکەکان کردۆتەوە."
ئەم هێرشەی ئیسڕائیل چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات حیزبوڵای لوبنان هۆشیاریدایە ئیسڕائیل و وتی دەبێت چاوەڕێی وەڵامدانەوەیەکی خێرا بکەن، ئەمەش دوای ئەوەی دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئیسڕائیل لە گەڕەکێکی باشووری لوبنان کەوتنەخوارەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز ، فرانس پرێس