هێزه‌کانی لوبنان و ئیسرائیل به درێژایی سـنووری نێوانیان ته‌قه‌یان له یه‌کتری کردووه و کاربه‌ده‌سـتانی هه‌ردوو لایان ده‌ڵێن 4 لوبنانی و یه‌ک ئیسرائیلی کوژراون.
ئه‌م ڕووداوه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه به مه‌ترسیدارترین شه‌ڕ و پـێـکدادان له ناوچه‌که‌دا داده‌نرێت له‌وه‌تای ئیسرائیل و کۆمه‌ڵی چه‌کداری حزبوڵای لوبنان به درێژایی مانگێـگ له سـاڵی 2006 دا شه‌ڕیان کرد.
کاربه‌ده‌سـتانی لوبنان ده‌ڵێن بۆردومانه‌که‌ی ئیسرائیل بووه مایه‌ی کوژرانی 3 که‌س له هێزه‌کانی وڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وانێـک که کاری بۆ ڕۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌خبار ده‌کرد و چه‌ند که‌سێـکیش له گوندی عه‌دیسه‌ی سه‌رسـنوور برینداربوون.
ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌فسه‌رێـکی باڵای وڵاته‌که‌ی له شه‌ڕه‌که‌دا کوژراوه.
ڕاپـۆرتی جۆراوجۆر هه‌ن سه‌باره‌ت به هۆکاری هه‌ڵـگیرسـاندنی شه‌ڕه‌که. کاربه‌ده‌سـتانی لوبنان ده‌ڵێن شه‌ڕه‌که ئه‌و ده‌مه ده‌سـتیـپـێـکرد که هێزه‌کانی ئیسرائیل هه‌وڵی بڕینه‌وه‌ی دره‌ختێـکیان داوه له ناوچه‌یه‌کی ناکۆکی له‌سه‌ری سه‌رسـنوور. ئیسرائیلیش لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت هێزه‌کانی له‌سه‌ر خاکی وڵاتی خۆیان بوون که ته‌قه‌یان لێـکراوه.
ئه‌سوشێتد پـرێس وێنه‌یه‌کی بڵاوکردۆته‌وه که تیایدا کرێـنێـکی ئیسرائیلی نیشـان ده‌دات و سه‌ربازێـکی له‌سه‌ره هه‌وڵی بڕینه‌وه‌ی ئه‌و دره‌ختانه ده‌دات که له نزیک ته‌لبه‌نگی نێوان ئیسرائیل و لوبنانه.
ئیسرائیل لوبنانی له ئه‌نجامه‌کان ئاگادارکردۆته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و شه‌ڕه‌که به‌رده‌وام بێت. سه‌رۆکی لوبنانیش میشێل سوله‌یمان ئیسرائیلی تاوانبار کردووه به‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی پـێشـێل کردووه که کۆتایی به شه‌ڕی سـاڵی 2006 دا هێنا.