Accessibility links

ئیسڕائیل باڵیۆزخانەکەی لە ئیماڕات دەکاتەوە


وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل یائیر لاپید باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئیماڕات کردەوە و وتی ئیسڕائیل ئاشتی لەگەڵ دراوسێکانیدا دەوێت و " لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەمێنینەوە."

وابڕیارە لاپید لەمیانەی سەردانە دوو ڕۆژییەکەیدا بۆ ئیماڕات کونسوڵخانەی وڵاتەکەش لە دوبەی بکاتەوە، هەروەها ڕێکەوتنێکی هاریکاریی ئابووریش واژۆ بکات. ئەمەش لەدوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیانەوە یەکەمین سەردانی وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیلە بۆ ئیماڕات.

لاپید لەمیانەی مەراسیمی کردنەوەی باڵیۆزخانەکەدا لە ئەبوزەبی وتی " ئیسڕائیل ئاشتی دەوێت لەگەڵ سەرجەم دراوسێکانیدا. بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆین، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیشتیمانمانە."

وتیشی " لێرە دەمێنینەوە. هەروەها داوا لە سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە دەکەین دان بەوەدا بنێن."

جێی ئاماژەیە فڕۆکەکەی لاپید بەسەر ئاسمانی سعودیەدا ڕۆیشت، تاوەکو ئێستا سعودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاسایی نەکردۆتەوە بەڵام ساڵی ڕابردوو ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان ئیماڕات و ئیسڕائیلدا کردەوە.

لەم مانگەشدا ئیماڕات بە بێدەنگی باڵیۆزخانەکەی لە تەل ئەڤیڤ کردەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG