Accessibility links

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لۆبی بۆ کورد دەکات


کاربەدەستانی ئیسرائیل دەڵێن بنیامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیری وڵاتەکەیان لۆبی بۆ کوردی عێراق دەکات تاوەکو لە نسکۆکانیان لە بەردەم لەشکری عێراق کەمبکاتەوە.

بەپـێی ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز کاربەدەستانی ئیسرائیل گوتویانە نەتەنیاهو هەفتەی ڕابردوو بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کردووە و هەروەها لەگەڵ ڤلادیمیر پـوتن سەرۆکی ڕووسیا لەم چوارشەممەیە.

هەروەها نەتەنیاهو پەیوەندی بە فەڕەنساش کردووە و مەئیر بن شەبات ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل ئەویش لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمەریکا لەم هەفتەیە پەیوەندی کردووە.

کاربەدەسـتێک لە حکومەتەکەی نەتەنیاهو کە لەبەر هەستیاری پەیوەندیـیەکانی ئیسرائیل و کورد ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە، گوتویەتی ئیسرائیل بەرژەوەندی ئاسایشی لەگەڵ کوردستان هەیە، بەو پـێـیەی هەرێم لە تاران و دیمەشقەوە نزیکە کە نەیاری ئیسرائیلن.

کاربەدەستەکە گوتویەتی هەرێمی کوردستان شوێنێکی گرنگە بۆ ئەوان.

پاشان گوتویەتی ئیسرائیل خوازیارە کوردەکانی عێراق ئەو ئامرازانەیان هەبێت کە بتوانن خۆیانی پـێوە بپارێزن. گوتی " باشتر وایە یەکێک چەکیان بداتێ یان هەر شتێکی دیکە، ئەمەش شتێکە کە ڕوونە ئێمە ناتوانین ئەنجامی بدەین."

ئیسرائیل کاتس وەزیری موخابەراتی ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی بە ڕادیۆی تەل ئەڤیڤی گوت " لە ئێستادا گرنگ ئەوەیە نەهێڵدرێت هێرش بکرێتە سەر کوردەکات و کۆمەڵ کوژیان بکەن و زیان بەر هەرێمەکەیان بکەوێت، کە تورکیا و ئێران و هێزە شیعەکان و هێزی دیکەی عێراق و بەشێکی حکومەتی عێراق دەیانەوێت.

XS
SM
MD
LG