Accessibility links

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل پشتیوانی خۆی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی ڕادەگەیەنێت

  • VOA News

بنیامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیری ئیسرائیل دەڵێت پشـتیوانی لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی دەکات، ئەمەش لە کاتێـکدا پەرلەمانی عێراق ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی ڕەتکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئۆفیسی سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لێدوانێـکی نەتەنیاهوی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە" ئیسرائیل پـشتیوانی لە مافە ڕەواکانی گەلی کورد دەکات بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێـکی کوردی."

لە هەمان لێدواندا پارتی کرێکارانی کوردستانی بە ڕێکخراوێـکی تێرۆرستی ناودێرکرد، ئەمەش بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو لێدوانەی جەنەڕاڵ یار گولان ئەفسەری گەورەی نێو لەشکری ئیسرائیلی لە کۆڕێـکدا لە ئنستتیوتی واشنتن ڕایگەیاند و گوتی ئەو پـێیوایە پەکەکە ڕێکخراوێـکی تێرۆرستی نیـیە.

ئەمە یەکەم جار نیـیە نەتەنیاهو پشـتیوانی خۆی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی ڕابگەیەنێت، پـێشتر لە ساڵی 2014 لە میانەی وتارەکەی لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی گەلی کورد شایەنی ئەوەن سەربەخۆ ببن، بۆیە پشـتیوانی لەو خواستەیان دەکات.

XS
SM
MD
LG