Accessibility links

نەتەنیاهو داوای یارمەتی لە وڵاتانی باڵکان دەکات


سەرەک وەزیری ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی داوای لە ڕێبەرانی وڵاتانی باڵتیک کردووە ڕۆڵی یارمەتیدەر ببینین بۆ قەناعەتپێکردنی یەکێتی ئەوروپا تا فشارەکانی لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران زیاد بکات.

بەنجامین نەتەنیاهو، هێرشێکی زارەکیشی کردۆتە سەرئەو یارمەتییەی برۆکسل بۆ تارانی تەرخانکردووە.

لە کۆنفرانسێکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ڕێبەرانی ئیستۆنیا و لاتڤیا و لیتوانیا، لە ساری ڤیلنیوس، نەتەنیاهۆ دەڵێت بەبێ هیچ شەرم کردنێک داوای یارمەتی لە دۆستەکانی کردووە وەک هەوڵێک بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو جۆرە ڕوانینە نادروست و چەواشەکارەی لە ئەوروپا هەیە بەرامبەر ئیسرائیل.

پێشتر سەرەک وەزیری لیتوانیا پێشنیازی وتووێژی کردووە لە نێوان یەکێتی ئەوروپا و ئیسرائیلدا لەسەر هەڕەشە و مەترسییەکانی تێرۆریزم و هەروەها دۆسێ ئاسایشییەکانی تریش، ئەم داوایەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو پشێوی و ئاڵۆزیانەی لەگەڵ ئێران و فەلەستینیەکاندا هەن.

نەتەنیاهۆ دەڵێت ئەوروپا نەیتوانیوە بە تەواوەتی تێگەیشتنی هەبێت بۆ سیاسەتی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران، وە ئاماژەی بەو بڕی 18 ملیۆن ئیرۆیەش کردووە کە یەکێتی ئەوروپا بۆ ئێرانی دابین دەکات و بە هەڵەیەکی گەورە ناودێری دەکات.

یەکێتی ئەوروپا پەیمانی داوە تا سودە ئابوریەکانی بپارێزێت لە چوارچێوەی ڕێککەوتنە ناوکیەکەدا، هەرچەندە زۆرێک لە کۆمپانیا گەورە ئەوروپاییەکان لە ئێستادا لە ئێران کشاونەتەوە، وەک ترسێک لەوەی ڕووبەڕووی سزای لاوەکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ببنەوە.

XS
SM
MD
LG