Accessibility links

ئیسرائیل لە فەڕەنسا باس لە مەترسییەکانی ئێران و حزبوڵای لوبنان دەکات


سەرەک وەزیری ئیسرائیل دەڵێت لە سەرەتاکانی مانگی دوازدەدا لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسادا کۆدەبێتەوە.

بەنجامین نەتەنیاهۆ دەڵێت لەو کۆبوونەوەیەی پاریسدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن باس لە هەڕەشە و مەترسییەکانی حزبوڵای لوبنان و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن و هەروەهاش تاووتوێکردنیبیرۆکەکان بۆ سەقامگیری لە لوبناندا.

نەتەنیاهۆ بە ئەندامانی پارتی لێکودی وتووە ڕۆژی یەکشەممە پەیوەندییەکی درێژی تەلەفونی لەگەڵ ماکرۆندا کردووە.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا بوو لوبنان کەوتە قەیرانێکی سیاسیەوە بەهۆی دەست لەکارکێشانەوە لە ناکاوەکەی سەعد حەریری سەرەک وەزیری وڵاتەکە کە ڕکابەری حزبوڵایە.

حەریری سەردانی فەڕەنسای کرد لە عەرەبستانی سعودیەوە، واتە ئەو شوێنەی دەست لەکارکێشانەوەکەی تیادا ڕاگەیاند.

بەنجامین نەتەنیاهۆ دەڵێت لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ ماکرۆن باس لە ئەگەرەکانی گرتنەبەری هەنگاوی هاوبەش دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشە و مەترسیانە و هەروەها ڕێککەوتنی ناوکیش لەگەڵ ئێراندا تەوەرێکی تری وتووێژەکانی دەبن لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسادا.

XS
SM
MD
LG