سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهو ده‌ڵێت ئه‌و ده‌رفه‌تێـک ده‌داته گه‌مارۆکانی له لایه‌ن کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌وه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پـێندراون تاوه‌کو کاریگهریـیهکانیان ده‌ربکه‌وێت. ده‌شڵێت ئیسرائیل نیازی نیـیه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـک یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌کدا هێرش بکاته سه‌ر ده‌زگا ناوکیـیه‌کانی ئێران‌دا.
دوێنێ پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنیدا نه‌ته‌نیاهو گوتی ئه‌و چاره‌سه‌رێـکی ئاشـتیانه‌ی لا باشتره بۆ مه‌سه‌له‌ی پـرۆگرامی ناو‌کی ئێران، به‌ڵام هاوکات دانی بهوهشـدا دانا که مه‌سه‌له‌ی چاوه‌ڕوانکردنی ئیسرائیل له ڕووی کاته‌وه بۆ کرده‌ی له‌شـکری له دژی ده‌زگا ناوکیـیه‌کانی ئێرانی جیاوازه له‌و واده‌یه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌یه‌تی.
نه‌ته‌نیاهو له درێژه‌ی چاوپـێـکه‌وتنه‌که‌دا گوتی وڵاته‌که‌ی له به‌رده‌م ئه‌وپه‌ڕی هه‌ڕه‌شه‌دایه له لایه‌ن ئێرانه‌وه و هیچ وڵاتێـک هێنده‌ی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی لێـنهکراوه.
شـایه‌نی گوتنه نه‌ته‌نیاهو له میانه‌ی وتووێژه‌کانی له واشنتن گوتی چیتر ئیسرائیل له‌مه زیاتر ناتوانێت چاوه‌ڕوانی کاری دیپـلۆماسی و گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران بێت ڕێـگه له پـرۆگرامی ناو‌کی ئه‌و وڵاته بگرن.