ده‌سه‌ڵاتدارانی بواری به‌رگری ئیسرائیل ده‌ڵێن سوپای وڵاته‌که‌یان به شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووانه له بنکه‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی ته‌لئه‌ڤیڤ موشه‌کێـکی پـێشـکه‌وتوویان تاقیکردۆته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارێـکی ئیسرائیلی ده‌ڵێت له‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌دا سـستمێـکی هاویشـتنی موشه‌ک تاقیکراوه‌ته‌وه و له مێژیشه پـلانی بۆ دانراوه.
هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتداری ئیسرائیلی که له‌به‌ر هۆکاری ئاسایشی ناوی خۆی ئاشـکرا نه‌کرد، زانیاری زیاتری نه‌دا، به‌ڵام سه‌رچاوه‌کانی ڕاگه‌یاندنی ڕۆژئاوا ده‌ڵێن له‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌دا موشه‌کێـکی مه‌ودا دور به‌کارهاتووه که توانای هه‌ڵـگرتنی کڵاوه‌ی ناو‌کی هه‌یه و مه‌وداکه‌شی ده‌گاته ئێران.
پـێشـووتر سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌رۆک وه‌زیران بنیامین ناتانیاهو نیگه‌رانی نوێی ده‌ربڕیبوو سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران.
به‌م دوایـیه ڕابه‌رانی ئیسرائیل وت‌ووێژیان سـازدابوو سه‌باره‌ت به شیانی کرده‌یه‌کی به‌روه‌ختی له‌شـکری له دژی ئێران، به‌ڵام هیچ بڕیارێـک له‌و باره‌یه‌وه هه‌تا ئێسـتا نه‌دراوه.