وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئێهود باراک ده‌ڵێت هه‌ر بڕیارێـک سه‌باره‌ت به شیانی هێرشکردنه سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران هێشـتا زۆر دوره.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ڕێز باراک ڕایگه‌یاند هیچ بڕیارێـک نه‌دراوه له ده‌مێـکدا ئیسرائیل له خۆسـازداندایه بۆ سه‌ردانی سه‌رۆکی سـتوونه له‌شـکریـیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا مارتن دێمپـسی بۆ وڵاته‌که.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ ڕووسیا ڕایگه‌یاند هێرشی له‌شـکری له دژی ئێران کاره‌سـاتبار ده‌بێت و ده‌شبێت به مایه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاسـتی گرژی نێوان سووننه و شیعه له هه‌رێمه‌که‌دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ڕایگه‌یاند که گشـت سـزا شیاوه‌کان له دژی به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران ده‌رئه‌نجامیان نه‌بووه.
ناوبراو ڕایگه‌یاند سه‌پاندنی سـزای زیاتر هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌کیان به بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوکیـیه‌وه نیـیه و ته‌نها به ئامانجی گه‌یاندنی زیانه به ئابوری و خه‌ڵـکی ئێرانه.
شایه‌نی باسه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی سـزایان له دژی ئێران توندکردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئێران پـرۆسه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.