سوپای ئیسڕائیل دەڵێت سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی ئیسڕائیل بەرپەرچی چوار موشەکیان داوەتەوە کە لە سوریاوە بە ئاڕاستەی ئیسڕائیل هەڵدراون.
چەند خولەکێک بەرلەوە لە بەرزانییەکانی گۆلان زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە.
سوپای ئیسڕائیل وتی " چوار موشەک کە لە سوریاوە بە ئاڕاستەی ئیسڕائیل هەڵدران دیاریکران و بەرگری ئاسمانی ئیسڕائیل بەرپەرچی دانەوە. "
لە جەنگی ساڵی 1967 دا ئیسڕائیل دەستی گرت بەسەر بەرزاییەکانی گۆلاندا و دواتر لەخۆی گرت.
ئیسڕائیل دەڵێت پێویستی بە بەرزاییەکانی گۆلانە تاوەکو ببێتە ناوچەیەکی دابڕاو لەنێوان شارۆچکەکانی ئیسڕائیل و سوریادا کە ناسەقامگیریان تێدایە. دیمەشقیش سوورە لەسەر ئەوەی ئەو بەشەی ئیسڕائیل لە بەرزاییەکانی گۆلان دەستی بەسەردا گرتووە خاکێکی داگیرکراوە و داوای گەڕانەوەی دەکات.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز