Accessibility links

لەشکری ئیسرائیل دەڵێت یەکەیەکی نهێنی حزبوڵڵای لوبنانی لە ناوچەی گۆلان ئاشکراکردووە


لەشکری ئیسرائیل دەڵێت یەکەیەکی نهێنی حزبوڵڵای لوبنانی ئاشکراکردووە کە بەنیازە لەسەر هێڵی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و سوریا کاری دوژمنکارانە ئەنجام بدات.

ئەڤیخای ئەدرعی گوتەبێژی لەشکری ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر تویتەرەکەی ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا بە زمانی عەرەبی دەڵێت نهێنیـیەکی حزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەکات، ئەویش یەکەی "مەلەف جۆلانی" نهێنیـیە کە حزبوڵڵا دەیەوێت لە ڕێگەوەیە لە ناوچەی گۆلان لە دژی ئیسرائیل بەکاریبهێنێت.

دەشڵێت عەلی موسا عەباس دەقدوق ناسراو بە ئەبو حسێن ئەلساجد سەرۆکایەتی یەکەکە دەکات کە لە ساڵی 1983 وە چووەتە ڕیزەکانی حزبوڵڵا و چەند پـۆستێکی لە ناوچەی باشوری لوبنان گرتبووەدەست و پاشان لە ساڵی 2006 بەرەو عێراق ڕۆیشتووە وەک بەرپرسی کارەکانی حزبوڵڵا لەو وڵاتە.

پاشان دەڵێت ناوی ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی ئەو یەکەیە دەزانن کە هەندێکیان مەشق و ڕاهێنانیان پـێکراوە. دواتر حزبوڵڵا لە ئاکامی ئەم کارەی ئاگادارکردووە و هەروەها ئاگاهی بە حکومەتی سوریا دا و گوتی بەرپـرسیارێتی ئەم کارەی حزبوڵڵا لە ناو سوریا لە ئەستۆدەگرێت.

XS
SM
MD
LG