بنیامین نه‌تانیاهوو کاردانه‌وه‌ی له بهرامبهرلێدوانانهکانی ڕێبه‌ری حزبوڵای لوبنان حه‌سه‌ن نه‌سروڵا بوو.
له وتووێژێکی ڕۆژی هه‌ینی، نه‌سروڵا له سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌ل مه‌یادین بنکه له به‌یرووت دا هه‌ڕه‌شه‌ی کرد که گرووپه‌که‌ی له به‌راورد له گه‌ڵ شه‌ری 2006 دا به هێزتره و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌ر شوێنێکی ئیسڕایل زبر بوه‌شێنێت. له ده‌مێکدا ئه‌و ئاماژه‌ی به نه‌خشه ده‌کرد، نه‌سرۆڵا لیستێک له ئه‌و ئامانجانه‌ی ده‌ست نیشان کردن که گوتی گرووپه‌که ده‌توانێت زه‌بریان لێبوهشێنێت و "له هه‌مووی ئه‌و شوێنانه دا هه‌م له باری چه‌ندی و هه‌م له باری چۆنیه‌وه به‌رگرییان گه‌شه‌ی سه‌ندووه."
حزبوڵا تووشی گرفتی دارایی هاتووه دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا دانۆڵد تڕا‌مپ له په‌یوه‌ندی پرۆگرامی ناو‌کی ئێران گه‌مارۆکانی به سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندنه‌وه.
نه‌تانیاهوو له ده‌مێکدا یه‌کشه‌مه بۆ کابینه‌که‌ی ده‌دوا ڕه‌خنه‌ی له گوته‌کانی ناوبراو گرت و به "هه‌ڕو گیف"ی ناوزه‌دکردن.
ئه‌و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر حزبوڵا وره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بێت کارێکی نه‌زانانه ئه‌نجام بدات و هێرش بکاته سه‌ر ئیسڕایل، ئێمه به هێزی مهرگههێنهر لوبنان ده‌که‌ینه ئامانج."
نه‌سڕوڵا هوشداری به ئیسڕایل دا که ئه‌و کاره درێژه پێنه‌دا که له سوریا دا ئه‌نجامی ده‌دات و هه‌ڵسه‌نگاندنی به هه‌ڵه نه‌کات؛ هه‌روه‌ها هه‌ریمه‌که نه‌خاته نێو شهر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه.
نه‌سروڵا گوتی، "ئه‌گه‌ر ئیسڕایل شه‌ڕ بۆ سه‌ر لوبنان ڕابگه‌یه‌نێت ئه‌وه په‌ژیوان ده‌بێته‌وه. ئیسرایلییه‌کان ده‌بێت بزانن که ئه‌وان نابێت هێرش بکه‌نه سه‌ر ئێمه چونکه بۆیان له ئه‌وه گرانتر ته‌واو ده‌بێت که چاوه‌ڕوانی ده‌که‌ن."
ئیسڕایل له ئه‌م دواییانه‌دا هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر بنکه‌کانی ئێران له سوریادا پهرهپێداون.