Accessibility links

ئیسرائیل دەڵێت هێرشی کردووەتە سەر دوو شوێنی لەشکری سوریا


لەشکری ئیسرائیل دەڵێت هێرشی کردووەتە سەر دوو شوێنی لەشکری سوریا لە بەرزایـیەکانی گۆلان، پاش ئەوەی لە سوریاوە تەقە لە دەروازەی ئاسایشی نێوان هەردوو وڵات کراوە و زیانی بەرکەوتووە.

گوتەبێژی لەشکری ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە ئەمەی ڕاگەیاند، بەڵام هیچی زیاتری لە بارەی دوو شوێنەکەی سوریا ڕانەگەیاند و هەروەها ئیسرائیل بە چ جۆرە چەکێـک هێرشەکەی کردووە.

لەوەتای شەڕی ناوخۆی سوریا لە ساڵی 2011 هەڵگیرساوە، چەندان جار ڕووداوی لەو جۆرە لە ناوچەی گۆلان ڕوویانداوە.

پاش کۆتایی‌هاتنی شەڕی ساڵی 1967 ی نێوان ئیسرائیل و عەرەب، بەشێـکی گەورەی بەرزایـیەکانی گۆلان لە ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیلدا مایەوە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ناوچەکە ئارام بوو.

XS
SM
MD
LG