Accessibility links

حەماس دەڵێت لیستێکی بارمتەکانی ئیسڕائیلی پەسەند کردووە لە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنێکدا

بەرپرسێکی گروپی چەکداریی حەماسی فەلەستینییەکان بە ڕۆیتەرزی وت حەماس لیستێکی ئیسڕائیلی پەسەند کردووە کە پێکهاتووە لە 34 بارمتە کە لەلایەن ئیسڕائیلەوە خراوەتەڕوو بۆ ئاڵوگۆڕ پێکردنییان لە ئەگەری ڕێککەوتنێکی ئاگربەستدا.

بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بەهۆی هەستیاریی بابەتەکەوە جەختیشی لەوە کردەوە کە هەر ڕێککەوتنێک بەند دەبێت بە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئیسڕائیل لە غەززە و ئاگربەستێکی هەمیشەیی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG