هێزه‌کانی ده‌ریایی ئیسرائیل خۆیان دا به‌سه‌ر کاروانێـک که له شه‌ش که‌شـتی پـێـکهاتووه و کۆمه‌کی بۆ که‌رتی غه‌ززه هه‌ڵـگرتووه و له ئاکامدا 10 له سه‌رنشینانی ئه‌و که‌شـتیانه کوژران.
هێزه‌کانی ئیسرائیل شه‌وی ڕابردوو به هه‌لیکۆپـته‌ر دابارینه سه‌ر ئه‌و که‌شـتیانه و به لایه‌نی که‌م له‌سه‌ر یه‌ک له که‌شـتیـیه‌کان ته‌قه‌یان کردووه. به‌پـێی ئه‌و که‌سـانه‌ی هه‌سـتاون به گه‌یاندنی ئه‌م کۆمه‌کانه به لایه‌نی که‌م 30 که‌سیش برینداربوون.
له‌شـکری ئیسرائیل ده‌ڵێت کۆماندۆکانی کاتێـک ده‌سـتیان به ته‌قه‌کردن کردووه که چالاکوانه‌کانی سه‌ر که‌شتیـیه‌کان به چه‌قۆ و به‌رد و لووله ئاسن و ته‌قه‌کردن هێرشیان بۆ بردوون. له‌شـکر ده‌شڵێت شه‌ڕه‌که په‌ره‌ی سه‌ند کاتێـک چالاکوانه‌کان چه‌کی یه‌ک له سه‌ربازه‌کانیان بردبوو. چه‌ند سه‌ربازێـکی ئیسرائیلیش برینداربوون.
جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل دانی عیلۆن ڕێـکخه‌رانی ئه‌م کاروانه تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی نیازێـکی توندئامێزیان هه‌یه. به‌ڵام نوێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی غه‌ززه ده‌ڵێن ئه‌وان ته‌نها هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌رنجی جیهان بۆ ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی سه‌ر غه‌ززه ڕابکێشن که ماوه‌ی 3 سـاڵه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه.
سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشت کرد و به کوشـتنی به کۆمه‌ڵی ناودێرکرد. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیاش گوتی ئه‌م هێرشه جێی قبوڵ نیـیه و ئیسرائیلی ئاگادارکرده‌وه له‌وه‌ی دووچاری ئه‌نجامه‌کانی ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه لویس ڕامیره‌ز په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئۆرشه‌لیم ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێـبیـستی بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.