کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیل ده‌ڵێن ئه‌وان ڕۆژی چوارشه‌ممه پـرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی نزیکه‌ی ئه‌و 700 چالاکوانه بیانـیه ته‌واو ده‌که‌ن که له هێرشه‌که‌یاندا بۆ سه‌ر که‌شـتیـیه‌کانی هه‌ڵـگری کۆمه‌ک بۆ غه‌ززه ده‌سـتگیرکران.
ژماره‌یه‌ک له‌و چالاکوانانه‌ی ئازادکراون ده‌ڵێن ئیسرائیلیـیه‌کان به شـێوه‌یه‌کی دڕندانه ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵـدا کردوون.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیرله‌ندا براین کاوین داوای له ئیسرائیل کرد ڕێـگه به که‌شـتیـیه‌کی ئیرله‌ندی بدات باره کۆمه‌که‌ی بۆ غه‌ززه دابگرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه چالاکوانانی لایه‌نگری فه‌ڵه‌سـتینیه‌کان ده‌ڵێن ئه‌وان هه‌وڵێـکی دیکه ده‌دنه‌وه بۆ شـکاندنی گه‌مارۆی سه‌ر غه‌ززه.