حکومه‌تی ئیسرائیلی ئاگاهی داوه‌ته لوبنان و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی که‌شتی ڕه‌وانه‌ی که‌رتی غه‌ززه نه‌که‌ن، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌سـتی شـکاندنی گه‌مارۆی هه‌نووکه‌ی ده‌ریایی ئیسرائیلی سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه فه‌ڵه‌ستینیـیه‌ی ژێر حوکمڕانی گروپی حه‌ماس.
له نامه‌یه‌کیدا بۆ بان کی مونی سـکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دوێنێ باڵیۆزی ئیسرائیل بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خانم گابریلا شالێڤ گوتی به گوێره‌ی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌تی جوله‌که مافی هه‌یه هه‌موو ڕێـگه‌یه‌کی پـێویست بگرێته‌به‌ر بۆ ڕێـگرتنی له هاتنی که‌شـتی به مه‌به‌سـتی شـکاندنی گه‌مارۆی سه‌ر که‌رتی غه‌ززه.
له درێژه‌ی گوته‌که‌یدا شـالێڤ گوتی ئیسرائیل زانیاری له‌به‌ر ده‌سـتدایه که‌شتی به ناوی مریه‌م سـبه‌ی له شـاری ته‌رابلسی به‌نده‌ریـیه‌وه له ڕێـگه‌ی قوبڕسه‌وه به‌ره‌و غه‌ززه به‌ڕێبکه‌وێت. هه‌روه‌ها گوتیشی پـێشـبینی ده‌کرێت که ڕێـکخه‌رانی ئه‌م کاره که‌شتی دیکه ڕه‌وانه بکه‌ن بۆ شـکاندنی گه‌مارۆی سه‌ر غه‌ززه.
لێـپـرسـراوانی ئیسرائیلی داوایان له حکومه‌تی لوبنان کردووه به‌رپـرسیارێتی له‌و باره‌یه‌وه پـیشـان بدات و نه‌هێڵێت که‌شتی به‌ره‌و غه‌ززه بچێت.